
مەزن بۆ کیتۆبۆ خاوەن مارکێتەکان
ئێستا کڕیارەکانت داوای کیتۆ دەکەن. با لای تۆ دەستیان بکەوێت.
ئەمڕۆ هەمووان بەدوای خواردنی تەندروستدا دەگەڕێن، بەڵام نایانەوێت واز لە تامی نان و شیرینی بهێنن. بەرهەمە بێ شەکر و تەندروستەکانمان بە تازەیی لە کارگەکەی خۆمانەوە ڕاستەوخۆ دەگەیەنینە بەر دەرگای مارکێتەکەت.
حسابەکەی بکەلە ڕۆژێکدا تەنها 20 دانە بفرۆشە - لە مانگێکدا دەکاتە≈ د.ع. 540,000بەپێی تێکڕای قازانجی لیستی نرخەکانی ئێستامان.
داواکارییەکەت بنێرەبۆچی ئێستا؟
کیتۆ ئیتر ڕێژیمێکی کاتی نییە - لە هەموو جیهاندا بووەتە خواردنی ڕۆژانەی تووشبووانی شەکرە و ئەوانەی شەکر کەم دەخۆن. ئەم کڕیارانە لە گەڕەکەکەی خۆتدان و ئێستا هیچ ڕەفەیەک نییە شتەکانیانی تێدا بێت.
لە هەر ٧ کەس ١ کەسلە عێراقدا، لە هەر ٧ پێگەیشتوویەک ١ کەسیان تووشی شەکرە بووە. ئەوان ناتوانن شیرینی ئاسایی بخۆن. بازاڕی بەرهەمی بێ شەکر بچووک نییە، بەڵکو ئەوانە کڕیاری تۆن!
کڕیاری بەردەوام (هەفتانە)کڕینی نان پێویستییەکی هەفتانەیە. ئەگەر تەنیا یەک ڕەفە بۆ بەرهەمەکانی کیتۆ دابنێیت، هەمان کڕیار هەموو هەفتەیەک دەگەڕێتەوە مارکێتەکەت.
کڕیاری حازر بۆ مارکێتەکەتئەو کەسانەی لە وێبسایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمانەوە بەدوای کیتۆدا دەگەڕێن، ڕاستەوخۆ دەیاننێرینە لات. مارکێتەکەت دەخەینە سەر نەخشەکەمان بۆ ئەوەی کڕیار لە نزیک خۆیەوە بتدۆزێتەوە. واتە ڕیکلامەکە لەسەر ئێمەیە و کڕیارە حازرەکەش دێتە لات.
٠ (سفر) زەرەر بۆ تۆهەر بەرهەمێک بەسەرچوو یان نەفرۆشرا، دەیگێڕینەوە و لەسەر حیسابی خۆمان قەرەبووی دەکەینەوە. هەموو زەرەرێک لەسەر ئێمەیە و قازانجەکەش بۆ تۆیە.
بەرهەمەکانمان
نرخەکان ڕوونن و هیچ تێچوویەکی شاراوە نییە.نان
سەموونی کیتۆ ( ٣ دانە)5,4006,000قازانجی هەر دانەیەک+600
نانی تیری کیتۆ (٤ دانە)5,4006,000قازانجی هەر دانەیەک+600
نانی بادەم ( ٣ دانە)5,4006,000
بۆچی خاوەن مارکێتەکان لەگەڵ ئێمە کار دەکەن؟
- هەرگیز زەرەر ناکەیتبەسەرچووە یان نەفرۆشراوە؟ وەریدەگرینەوە و بۆت حساب دەکەین. زەرەرەکە لەسەر ئێمەیە، نەک تۆ.
- هەموو هەفتەیەک بە تازەیی تا بەر دەرگاتلە چێشتخانەکەی خۆمان لە هەولێر دروست دەکرێت و هەموو هەفتەیەک لە کاتی خۆیدا بۆت دەهێنین - پێویست ناکات بەدواماندا بگەڕێیت.
- مەندووبێکی تایبەت و حسابێکی ڕوونمەندووبێکی تایبەت بۆ مارکێتەکەت دادەنرێت و ژمارەکەیت لایە. هەموو گەیاندنێک وەسڵی واژووکراوی لەگەڵە، و هەر کاتێک بتەوێت دەتوانیت حسابەکەت ببینی.
61مارکێتە هاوبەشەکان
20بەرهەمەکان
9پارێزگاکان
ببە بە هاوبەشمان
زانیارییەکانت بنێرە و بە نموونەوە دێینە لات.
















